جیمی ویلز دامه‌زرێنه‌ر و خاوه‌نی تۆڕی زانیاری ویكپیدیا له تۆڕی ئینته‌رنێت، ئاشكرای كرد كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان دروست كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك 200 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته ئه‌ندام له تۆڕه‌كه.
زیاتر گوتی، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ویكپیدیا ناوی WT: Social یان wikitribune به شێوازێكی زۆر پێشكه‌وتوو و به سیسته‌مێكی ته‌ناهی زۆر به‌هێز تۆڕه‌كه‌مان دروست كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك داتا كه‌سییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران به هیچ لایه‌ك و حكوومه‌تێك نافرۆشین و له شوێنی ریكلامی زۆریش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره، زیاتر ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه پێشان ده‌ده‌ین، كه پاره و كۆمه‌ك ده‌به‌خشن له پێناوی كێشه گه‌وره‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه.
ویلز هه‌واڵی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی تایبه‌ت به
ویكپیدیای له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر به فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی دا، كه تا ئێسته تۆڕه‌كه‌مان زۆر فره‌وان نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگی ده‌ست پێكردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی گه‌یشته 200 هه‌زار كه‌س.
له چه‌ند ڕۆژێك 200 هه‌زار كه‌س بوونه ئه‌ندام له تۆڕه‌كه
تۆڕه‌كه زیاتر كار له‌سه‌ر گه‌یاندنی هه‌واڵ ده‌كات و هاوشێوه‌ی ئاژانسێكی هه‌واڵده‌ری فه‌رمییه، به‌ڵام به فلته‌ری زۆر و به‌هێز هه‌واڵه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ ده‌گرێ.
ده‌توانن
لێره‌وه سه‌ردانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ویكپیدیا بكه‌ن