جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌منزیكانه شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن.
شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، به‌منزیكانه شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، مووچه‌ی هیچ مووچه‌خۆرێكی هه‌رێمی كوردستان نافه‌وتێت و دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌غدا ته‌رخان كراوه و له‌ماوه‌ی ڕابردوویشدا چه‌ندان جار شاندی هه‌ردوو لا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.