به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و بارانی پچڕپچڕ به‌رده‌وام بێت، ڕای گه‌یاندووه، له‌ماوه‌ی 12سه‌عاتی ڕابردوودا زۆرترین باران له شارۆكه‌ى كه‌لار باریووه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و، زۆرترین رێژەى بارانبارین لە سنوورى شارۆكه‌ى کەلار بووە کە 36 ملم بارانباریووە و لە دواى ئەویش خورماتوو دێت کە 31.5 ملم باریووە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشدارى دا لە هاتنى شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە بۆسەر ناوچەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بە تایبەتیش باشوور و باشوورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى کەرکووک.
کەشناسى هەێم پێشبینى کردووە، ئاستى بارانبارین لەو ناوچانە بە هۆى شەپۆلەکەوە لە نێوان 30 بۆ 50 ملم بێت، شەپۆلەکە لە شەوى ڕابردووەوە دەستى پێ کردووە و بە پێى پێشبینى کەشناسى هەرێم تا ئەمشەو سه‌عات 12 بەردەوام بێت.