دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مشه‌و تیرۆریستانی داعش له کوڵەجۆ سەربە کفری، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانى "وشه" سێ شه‌هید له ڕیزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستاندا بوونى هه‌یه.
ئه‌مشه‌و چەکدارانی داعش لە گوندی دەکەی سەرچەم لە چیای مرواری لە سنووری کوڵەجۆ هێرشێکی تریان ئەنجام دایه‌وه، به‌مه‌یش ده‌بێته دووه‌مجار له‌م هه‌فته‌یه كه تیرۆرستان هێرش دەکەنەوە سەر ناوچەکانی سنووری کوڵەجۆ و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش بەرپەرچیان دەدەنەوە.
لە شەڕەکەی ئەمشەودا بەپێی زانیارییەکانی "وشە" سێ شەهید و سێ بریندار لە هێزی پێشمەرگە هەن.
ناوى شه‌هیده‌كانى پێشمەرگە لە هێرشه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى تیرۆرستان بۆ کوڵەجۆ:
1. لوقمان تاهر نه‌جم/ خه‌ڵكى شارۆكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یەكەى 80.
2. محموود محه‌مه‌د مه‌عرووف/ خه‌ڵكى شارۆكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كه‌ى 80.
3. زیاد خه‌لیفه سووڵتان/ خه‌ڵكى شارۆكه‌ى كفرى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ی کورستان لە یه‌كه‌ى 70 و 80.
شەوی هەینی 29ی تشرینی دووەم، سەعات 10ی شەو تیرۆرستانی داعش بەهاوان و قەناس هێرشیان كردبووە سەر شارەدێی كوڵە‌جۆ لە باشووری کفری، لە ئەنجامى هێرشەکەدا دوو کارمەندى ئاسایش شەهیدبوون، نۆ کەسی تریش برینداربوون، کە سێ كه‌سییان هاووڵاتیی مەدەنی بوونه و ئەوانیتر کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بوون، لەناویاندا ڕائید سمکۆ عەلى بەڕێوەبەری ئاسایشی شاره‌دێى کوڵەجۆ بەهۆى سەختى برینەکه‌یه‌وه گیانى لەدەستدا.
بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، دروستبوونی بۆشایی تەناهی لە ناوچەكانی ئیدارەی گەرمیان و كەركووك و لاوازی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی، ڕۆژانە داعش پەلاماری خەڵكی ناوچەكە دەدات و كوردی كردووە بە ئامانج.