كۆمپانیای گووگڵ نوێترین مۆبایلی زیره‌كه‌ی خۆی خسته ڕوو، كه هاوێنه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ته‌لیسكۆبێكی بچووك كار ده‌كات و ده‌توانرێ به وردی سه‌یری گه‌ردوونی پێ بكرێت.
پیكسڵ 4 ناوی مۆبایله نوێكه‌ی كۆمپانیای گووگڵه و له ڕێی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌سترۆفۆتۆگرافی كامێرای مۆبایله‌كه هاوشێوه‌ی ته‌لیسكۆبێكی بچووكی لێ كراوه، جیا له‌وه‌ی كه له شه‌ویش به به‌رزترین كوالێتی وێنه ده‌گرێ، هاوكات ده‌توانرێ له دوورییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه ته‌نه‌كان ببینین و سه‌یری ئاسمان و ئه‌ستێره‌كانی پێ بكرێت.
هاوێنه‌ی كامێراكه‌ی هێنده به‌هێزه وه‌ك ته‌لیسكۆپێك ده‌توانن سه‌یری گه‌ردوونی پێ بكه‌ن
كامێرای مۆبایله نوێكه به پێشكه‌وتووترین جۆری كامێرای مۆبایله زیره‌كه‌كان داده‌نرێ، كه تا ئێسته به‌رهه‌م هێنرا بێت، هاوكات تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تریش مۆبایله‌كه‌ی كردووه‌ته یه‌كێك له باشترین و زیره‌كترین مۆبایله‌كان به به‌راورد به به‌رهه‌می تری كۆمپانیاكانی تر.
تا ئێسته به فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه كه گووگڵ له چ كاتێك مۆبایله‌كه ده‌خاته بازاڕه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ به فه‌رمی زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی پیكسڵ چوار خستووه‌ته ڕوو، له‌باره‌ی نرخ و جۆر و شێوازه‌كانیشی هیچ زانیارییه‌كی تر بوونی نییه، به‌ڵام دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه نرخێكی گونجاوی ده‌بێت و له ڕووی ئاسایشه‌وه زۆر به‌هێز و پارێزراو ده‌بێت.