پێشمەرگە دێرینەكان یەكێتی هۆشداری لە دواخستنی كۆنگرە دەدەن

:: AM:09:45:05/12/2019 ‌
هاوكاتی دەنگۆ دواخستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە چاوەڕوان دەكرێت ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە بڕیاری كۆتایی لەسەر بدات. پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتی هاوشانی ئەنجوومەنی ناوەند، داوای بەستنی كۆنگرە لە كاتی خۆیدا دەكەن، هۆشداریش لە دواخستنی دەدەن و دەڵێن، هەڵوێستی توندمان دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی یەكەم، ئەنجوومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەكان بەناوی خۆیان كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، داوایان لە حزبەكەیان كرد كۆنگرەی چوارەم كە بڕیارە لە حەوتی ئەم مانگە ببەسترێت، لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدەن.

رێ نادەین لە پێناو بەرژەوەندی تاكەكەسیدا یاری بە خوێنی شەهیدان و مێژووی یەكێتی و كەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و رێكخستنە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و جەماوەرەكەی بكرێت، لەو پێناوەشدا هەڵوێستمان دەبێت


داوای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە كاتێكدایە دەنگۆیەكی توند هەیە بۆ دواخستنی كۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەمەش لە كاتێكدایە كۆنفراسی كۆمیتە و مەڵبەندەكان كۆتاییان هاتووە.

داوای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان هاوكاتی داوای ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتییە كە بەرپرسیاریەتی دواخستنی كۆنگرە دەخاتە ئەستۆی ئەوانەی دوای دەخەن، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسەر بڕیاری مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بۆ دواخستنی كۆنگرە، كۆ ببێتەوە و بڕیاری كۆتایی بدات.

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان لە بەیاننامەكەیان دەڵێن، رێ نادەین لە پێناو بەرژەوەندی تاكەكەسیدا یاری بە خوێنی شەهیدان و مێژووی یەكێتی و كەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە و رێكخستنە دێرینەكان و زیندانیانی سیاسی و جەماوەرەكەی بكرێت، لەو پێناوەشدا هەڵوێستمان دەبێت.





وشە - فه‌رمان سادق