نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری عێراق باسی له‌وه كرد كه به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهیی شنگال، ناتوانن هاوكاری پێشكه‌شی ئه‌وان بكه‌ن و دۆخیان زۆر خراپه. نوێنه‌رێكی شنگالیش له ئه‌نجوومنی پارێزگای مووسڵ ده‌ڵێ، تا هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بن مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شارۆكه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاواره‌كانیش ناگه‌ڕێنه‌وه.
بەهۆی ئەو هێزە ناشەرعییانە ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە شنگال
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجی كانوونی یه‌كه‌م، به‌ره‌كات شه‌مۆ سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ و نوێنه‌ری شنگال بۆ "وشه" گوتی، دۆخی شنگال زۆر خراپه و هاوكارییان پێ ناگات له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه خێرخوازییه‌كان و له‌ڕووی ته‌ناهیشه‌وه ژیانی دانیشتووانی له مه‌ترسیدایه، چونكه توركیا چه‌ندان جار به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه شنگالی بۆردمان كردووه، بۆیه تا هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بن، مه‌ترسی له‌سه‌ر شنگال به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری، ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌ركی ئه‌وانه ئه‌و هێزانه له شنگال ده‌ربكه‌ن و زه‌وینه خۆش بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێكخراوه خێرخوازییه‌كانیش به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ناهی ناتوانن هاوكارییان پێشكه‌ش بكه‌ن.
"ئێمه چه‌ندان جار داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه ئه‌و هێزانه ده‌ربكه‌ن و خۆشمان بڕیارمان داوه په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌ربكرێن، به‌ڵام بێ ئاكام بووه، بۆیه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه كه دۆخی شنگال خراپه و له مه‌ترسیدایه". به‌ره‌كات شه‌مۆ وای گوت.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم