كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی داهاتوو بڕیاری داوه نوێترین به‌رهه‌می "پاسات" بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌مڕۆ له پێشانگاكانی ئه‌ڵمانیا نمایش كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كه‌دا تێبینی ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕاوه و قه‌باره‌ی بۆدییه‌كه‌ی و ناوه‌وه‌ی فراوانتر كردووه.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسواگن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن ئه‌مرۆ نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد له جۆری پاسات كه به‌نیازه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كان ده‌بینرێت ئه‌م به‌رهه‌مه دیزاینه‌كه‌ی گۆڕدراوه له‌ڕووی شێوه‌ی لایته‌كان و رێكخستنی دیزاینی پێشه‌وه و دواوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش قه‌باره‌ی بۆدییه‌كه‌ی و ناوه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی گه‌وره كراوه ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رنجی خه‌ڵكی.
پاساتی نوێ هێزی 310 ئه‌سپی هەیە له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 3.0 لیتره
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر، هه‌روه‌ها به‌دیزاینی سپۆرت و ئاسایی دروست كراوه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 310 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 3.0 لیتره. به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.