زۆرێك له خه‌ڵكی ئێسته تووشی كێشه‌ی زۆر ده‌بن، به‌هۆی له‌یادكردنی واده‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له كار و فه‌رمانگه‌كان، به تایبه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه هه‌موو شتێك به دانانی واده "موعد" ده‌بێت، له بیرچوونی كاتی واده‌كان ده‌بێته هۆی دواخستنی كاره‌كانت، به‌ڵام به‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانن له مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كان كاتی دیدار و كاره‌كانتان دیاریی بكه‌ن و به زه‌نگ ئاگادارتان ده‌كاته‌وه.
ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "
گووگڵ" به‌رهه‌م هێنراوه، كه یه‌كێكه له زه‌به‌لاحترین كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و ناوی "گووگڵ كالێنده‌ره" سه‌رجه‌م واده و كاتی دیداره‌كانتی تێدا تۆمار ده‌كه‌ین و به‌ر له‌وه‌ی بگات به ڕۆژی دیداره‌كه به زه‌نگ له ڕێی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌ت ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
كاتێك وادی دیدار و سه‌ره‌ی چوونه فه‌رمانگه‌كه‌ت هات له مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت زه‌نگ لێ ده‌دا و ئاگادارت ده‌كاته‌وه
بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و به‌رنامه‌یه له كۆمپیوته‌ر بچنه ماڵپه‌ڕی گووگڵ و له‌وێ به‌شی گووگڵ كالێنده‌ر بدۆزنه‌وه و ئنجا بژارده‌ی "مای كالێنده‌ر" هه‌ڵبژێرن و دواجاریش فه‌رمانی به بیرم بێنه‌وه "ڕیماندێرس" چالاك بكه‌ن، ئنجا واده و دیداره‌كانتی تێدا تۆمار بكه‌ن و سه‌یڤی بكه‌ن، ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كاتێك واده‌ی دیداره‌كه‌ت نزیكبووه‌وه زه‌نگت بۆ لێ ده‌دات.
له مۆبایله‌كانیش ده‌توانن له بازاڕی ئاپه‌كان بۆ ناوی به‌رنامه‌كه بگه‌ڕێن و ده‌یخاته به‌رده‌ستتان و دوای داونلۆدكردنی كرته له‌سه‌ر هێمای "كۆ" بكه‌ن له لای چه‌پ و له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕووكاری به‌رنامه و له‌وێ داتاكانتان تۆمار بكه‌ن تا به بیرتان بهێنێته‌وه.