سلێمانی تووشی كێشەیەكی تر دەبێت

:: PM:01:12:08/12/2019 ‌
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، پێدانی كارەبا هێشتا كەمتر دەبێتەوە و ئاستی بەرهەمهێنان كەمتریش دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم، سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە چاو پێشوو بۆ نیوە كەمی كردووە، لە شەش هەزار مێگاوات بۆ سێ‌ هەزار مێگاوات دابەزیوە.

ئەگەر دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوام بێت و خواست لەسەر كارەبا هەبێت، ناتوانن ئەو هەشت سەعاتەی ئێستە كارەبا دەیدەن بە هاووڵاتییان بەردەوام بێت 
بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی گوتی، ئەگەر دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوام بێت و خواست لەسەر كارەبا هەبێت، ناتوانن ئەو هەشت سەعاتەی ئێستە كارەبا دەیدەن بە هاووڵاتییان بەردەوام بێت و تەنیا بۆ نەخۆشخانە و گرتووخانە و شوێنە پێویستەكان دابین دەكرێت.

باسی لەوەش كرد، فشارێكی زۆر لەسەر محاویلە و فیدەرەكان دروست بووە، چونكە هاووڵاتییان كارەبا بۆ گەرمكردنەوە بەكار دەهێنن.

ئەو گوتانەی بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی لە كاتێكدایە پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ %80ـی هاووڵاتییانی سلێمانی بەستراوە كە ڕاگەیەنرابوو بەو پێوەرە ڕۆژانە 20 سەعات كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد