لە سلێمانی چەند تۆمەتبارێک گیران

:: PM:04:57:08/12/2019 ‌

لەناو بازاڕی شاری سلێمانی چەند تۆمەتبارێك بە تاوانی جیاواز گیران کە تۆمەتی دزی و شەڕ و دروستکردنی ئاژاوەیان لەسەر بووە.

ئەمڕۆ یەکشەم هەشتی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەر، لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ "وشە” هاتووە، بڵاو کراوەتەوە، چەند تۆمەتبارێکیان بەتۆمەتی شەڕکردن و دزیکردن و دروستکردنی ئاژاوە لەناو بازاڕەکانی شاری سلێمانی دەستگیر کردووە.

شەش لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی شەڕکردن و نانەوەی ئاژاوە لەناو بازاڕ گیراون

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەمانگی ڕابردوودا بەشی پۆلیسی ڕیکاریی سەر بە بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ژمارەیەک تۆمەتباریان گرتووە، شەش لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی شەڕکردن لەناو بازاڕ و دروستکردنی ئاژاوە و بێزارکردنی خەڵک گیراوون، نەوجەوانێکیش بەتۆمەتی دزیکردن لەناو بازاڕدا گیراوە.

جگە لە  گیرانی تۆمەتبارەکان، بەشی پۆلیسی ڕیکاری لەناو بازاڕی سلێمانیدا دەستیان گرتووە بەسەر 40 بڵندگۆدا کە بووبووە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان لەناو بازاڕەکانادا. بڵندگۆکان ڕادەستی قایمقایمییەتیی قەزای مەڵبەندی سلێمانی کراون.


وشە - ئيڤان عەبدولڕەحمان