له لایه‌ن چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراقه‌وه، داوا كراوه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بچنه به‌رده‌م دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، ئه‌و بڕیاره نایاساییه و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كراون تا لێكۆڵینه‌وه بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌ن نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه چالاكیمان ئه‌نجامداوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌شتی كانوونی دووه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، محه‌مه‌د كه‌مال ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، داواكراوه 12 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت به بیانوی ئه‌وه‌ی زیاتر له ساڵێكه ئاماده‌نه‌بویین له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه، له كاتێكدا له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌ن نه‌كراوه.
زیاتر گوتی، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانیش له ئه‌نجوومه‌ن نه‌كراوه، به‌ڵام ئێمه چالاكیمان ئه‌نجامداوه و كاری خۆمان كردووه تا ئه‌وكاته به‌رده‌وامین. "تا ئێسته نه‌ڕۆشتووینه‌ته به‌رده‌م دادگا، خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ین، چونكه ئه‌و یاسایی نییه".
محه‌مه‌د كه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، بڕیاری لێكۆڵینه‌وه له‌و 12 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌ن كه‌سانێك كاریان له‌سه‌ر كردووه و ده‌زانین كێن و سه‌ر به چ لایه‌نێكن، چاودێری دارایی‌ش داوای له ده‌سپاكی كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به چاوساغی چه‌ند كه‌سێك داگیر كراوه و ڕه‌وشی ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تی له شاره‌كه به‌ته‌واوی تێك چووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی