ئه‌مڕۆ كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كردووه كه یه‌كێكه له مۆبایله به‌هێزه‌كان و خاوه‌ن دیزاینه جوانه‌كان، هه‌روه‌ها له‌رووی نرخیشه‌وه زۆر گونجاوه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می هواوی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی له تازه‌ترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "Nova 6 5G"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م مۆبایله یه‌كێكه له به‌هێزترینه‌كان و خاوه‌ن كوالێتییه‌كی ناوازه‌یه و سیسته‌می ئینته‌رنێتی 5Gیشی تێدا كارایه.
مۆبایلەکە خاوه‌نی سێ كامێرایه و روونیه‌كه‌یشی 48 مێگاپێكسڵه
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته به جوانترین دیزاین و باشترین كامێرا، ناوازه‌ی مۆبایله‌كه له‌وه‌دایه كه خاوه‌نی سێ كامێرایه و روونیه‌كه‌یشی 48 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵ، جگه له‌وه‌یش مۆبایله‌كه خاوه‌نی ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ میمۆری ناوه‌كی 64 بۆ 128 گێگابایت.
ئه‌مه‌یش گوتراوه سیسته‌می خێرای بۆ دانراوه به پرۆسێسه‌ری 990 كیرین و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره كه ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.