كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆنگره‌ی چواره‌م كۆتایی هات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دروست نه‌بێ ئه‌و حزبه ناوی به‌شێك له ده‌رچووان له هه‌ڵبژاردنی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ئاشكرا ناكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، كۆنفرانسی 17 مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ڕێوه چوو، كۆنفرانسه‌كان به هه‌ڵبژاردنی چه‌ندان ئه‌ندام بۆ كۆنگره كۆتایی هاتووه، له‌كاتێكدا ده‌بوو ڕاسته‌وخۆ ده‌نگدانه‌كه جیا بكردایه‌ته‌وه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی ئاشكراكردنی ناوه‌كان كه‌وته چه‌ند ڕۆژی داهاتوو.
ده‌نگدان بۆ چوار هه‌زار و 886 ئه‌ندامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند كرا
له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی ده‌نگدان بۆ چوار هه‌زار و 886 ئه‌ندامی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ند كرا كه هه‌زار و 740 كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێن وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره.
یه‌كێك له كاندیده‌كانی كۆنگره له كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ناوی ده‌رچووان ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، به‌ڵام ئه‌وه گومانی بۆ كاندیده‌كان دروست كردووه.
ئه‌و كاندیده كه پێی باش نه‌بوو له‌و كاته‌ی ئێسته ناوی بهێنرێ گوتی، "ڕه‌نگه له‌ترسی ناڕه‌زایی له‌ناو كاندیده‌كان ئه‌و كاره كرابێت و ڕاسته‌وخۆ ئاشكرا نه‌كرابێت".
پێشتر رزگار عه‌لی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان رای گه‌یاندبوو، ئه‌ندامانی كۆنگره له رێی سێ سیسته‌م ئه‌وانیش، كۆنفرانسی مه‌كته‌به‌كان، كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتییه‌وه دیاری ده‌كرێن.
دوای ململانێییه‌كی زۆر و دواخستنی بۆ چه‌ندان جار سه‌رئه‌نجام یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری داوه 21ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێ.