لە تانجەرۆ کارگەیەکی تواندنەوەی تایە داخرا و خاوەنەکەیشی رووبەڕووی ڕێکكاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 11 کانوونی یەکەم/دیسەمبەر، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، بە بڕیاری قایمقامی شارهكه، کارگەی "تواندنەوەی تایە" داخرا و خاوەنەکەیشی ڕووبەڕووی ڕێکكاری یاسایی دەکرێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکی قایمقامیەتیی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ "وشە" هاتووە، بڵاو کراوەتەوە، کارگەی تواندنەوەی تایە لە توانجەرۆ داخراوە و خاوەنەکەیشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسای کراوەتەوە.
کارگەکە دادەخرێت و ناکرێتەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم مەرجەکانی ژینگە جێبەجێ دەکات
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئهوهیش خراوهته ڕوو كه کارگەكه هیچ مەرجێكی ژینگەیی جێبەجێ نەکردووە و بووهتە هۆی پیسکردنی ژینگە لە ڕووی (ئاو، هەوا و خاک) لەگەڵ نەبوونی پێداویستیی سەلامەتی بۆ ئەو کارمەندانەی کاری تێدا دەکەن.
"پێشتر کارگەکە ئاگادار کراوەتەوە تا سەرپێچیەکانی چارەسەر بکات و پابەندی مەرجەکانی ژینگە بێت، بەڵام بەردەوام بووە لە سەرپێچیەکان" قایمقامیهت وا دهڵێ.
ئاماژەی بەوەش داوە کە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی پێشنیازیان کردووە، کارگەکە دابخرێت و نەکرێتەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم مەرجەکانی ژینگە جێبەجێ دەکات.