كۆمپانیای نۆكیا ئاشكرای كرد، پێشكه‌وتووترین ته‌له‌ڤزیۆنی زیره‌كی به‌رهه‌م هێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی له هیندستان خراوه‌ته بازاڕه‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیكیش له هه‌موو دنیا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیاكه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی خستووه‌ته ڕوو و ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 55 ئینجه و به كوالێتی 4K UHD به‌رهه‌م هێنراوه و 400 په‌خشكه‌ری وێنه له شاشه‌كه به‌كارهاتوون و به ڕوونییه‌كی سه‌رووی خه‌یاڵ وێنه‌كان پێشان ده‌دات.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه به پرۆسیسه‌رێكی یه‌ك گێگاهێرتز به‌رهه‌م هێنراوه، هاوكات پرۆسیسه‌ری تایبه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وێنه له جۆری مه‌یل 450ی بۆ دانراوه، هاردێكی 16 گێگابایتی هه‌یه و ڕامه‌كه‌یشی 2.25 گێگابایته.
ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ته‌له‌ڤزیۆنه كه له‌لایه‌ن نۆكیاوه ده‌ربچێ و هه‌موو توانا و داهێنانی خۆی تێدا كۆ كردووه‌ته‌وه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
نۆكیا هاتووه، كه بڵندگۆی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه له جۆری JBLه كه به باشترین بڵندگۆكان له‌سه‌ر ئاستی دنیا داده‌نرێ و سیسته‌می Dolby Audio, DTS tru Surroundیشی هه‌یه، ئه‌مانه‌یش پێشكه‌وتووترین به‌رهه‌می سیسته‌می ده‌نگین كه ئێسته له دنیا له ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی و ئێچ دی ئێم ئای بۆ دانراوه و ده‌توانرێ به له ڕێی وای فای به ئینته‌رنێته‌وه پێوه‌ست بكرێ.