پشووەكەی سەری ساڵ هەڵوەشایەوە

:: AM:09:18:23/12/2019 ‌
بەپێی نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژانی پشووی داودەزگاكانی وەزارەتی تەندروستی تەنیا دوو رۆژ دەبێت نەك 11 رۆژ بێت وەك وەزارەتەكانی تری حكوومەت.

باس لە شێوازی دەوامی كارمەندان دەكات لە ڕۆژانی پشوو 
ئەمڕۆ دووشەم 23ـی كانوونی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی بە واژووی خاڵس قادر ئەحمەد سەرۆكی دەستەی باڵای وەزارەت ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی نۆڕینگە پزیشكییە میلییەكان و راوێژكارییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین و كۆیە كراوە، باس لە شێوازی دەوامی كارمەندان دەكات لە ڕۆژانی پشوو.

لە نووسراوەكە ڕوون كراوەتەوە، دوای راگەیاندنی پشووەكانی سەری ساڵ لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پێتان رادەگەیەنین ئەم پشووە لە گشت نۆڕینگە پزیشكییە میلییەكان و راوێژكارییەكان تەنیا رۆژانی (25-12-2019) و (1-1-2020) جێبەجێ دەكرێت.

باس لەوەش كراوە، رۆژانی تر دەوامی فەرمی دەبێت و بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست و پێڕەوكردنی كارەكان.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەفتەی رابردوو لە ڕێی گوتەبێژەكەی بە بۆنەی یادەكانی سەری ساڵ، لە رۆژی (25-12-2019) تا (4-1-2020) لە گشت داودەزگاكانی حكوومەت وەك پشووی فەرمی ڕاگەیاند كە كۆی گشتی پشووەكە بریتییە لە 11 رۆژ.



وشە - رامیار جەواد