ئه‌وه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، دۆخی ئێسته‌ی نزیكترین خاڵی سنووریی نێوان وڵاتی مه‌كسیكه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تڕه‌مپ، پێشتر رای گه‌یاندووه كه ئه‌و دوای ده‌ست به‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌یدا، هه‌ڵده‌ستێت به بنیادنانی دیوارێكی تایبه‌ت له‌و شوێنه‌دا له بری په‌رژینه ئاسنه‌كانی ئێسته، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌رانی نایاسایی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا.
پڕۆژه‌كه‌ی تڕه‌مپ، له ماوه‌ی رابردوودا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت له‌وه‌دا كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو خه‌رجیی دروستكردنی دیواره‌كه ده‌خاته سه‌ر مه‌كسیك.