سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ وه‌رگرتنى ئۆتۆمبێڵ له لایه‌ن كه‌مئه‌ندامانه‌وه داوامان كردووه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌ندێك له مه‌رجه‌كان ئاسانكارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانى بۆ كه‌مئه‌ندامان دروست نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، سامان حسێن سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى ئۆتۆمبێڵ ڕێككه‌وتنیان كردووه بۆ پێدانى ئۆتۆمبێڵ به خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند مه‌رجێك دانرابوو بۆ پێدانى ئۆتۆمبێڵه‌كه به ڕووى نرخ و قیستى ساڵانه و بڕى پاره‌ى زیاده.
زیاتر گوتى، داواى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتنمان كرد له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كیا، داواكاریهكى زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئۆتۆمبێڵ ڕابكێشن و سوودمهندبن له ڕاكێشانى ئۆتۆمبێڵ و ئێمه ته‌نها نوسراوێكى پشتگیرمان ده‌كرد بۆ كه‌سه‌كه و دواتر ده‌چووه كۆمپانیا و ئۆتۆمبێڵهكهى وه‌رده‌گرت به‌پێى مه‌رج و ڕێنماییه‌كان.
ڕوونى كرده‌وه، كۆمپانیاكه هه‌ندێك مه‌رجى قورسى دانابوو، له تاپۆى خانووى هه‌روه‌ها هه‌ندێك زیادهشى خستبووه سه‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كان كه بۆ كه‌مئه‌ندامان قورس ده‌كه‌وت له‌سه‌ریان، له ئێسته وه‌رگرتنى ئۆتۆمبێڵمان ڕاگرتووه و داوامان له كۆمپانیاكه كردووه مه‌رجه‌كان ئاسان بكات كه كه‌مئه‌ندامان بتوانن ئۆتۆمبێڵه‌كه به‌بێ هیچ بارگرانیهك وه‌ربگرن و زۆر له‌سه‌ریان نه‌كه‌وێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى