خۆپیشاندانی ملیۆنی کە لەسەر داوای موقتەدا سەدر له گۆڕه‌پانی خۆپیشاندان ئەمڕۆ دەستی پێ کرد کۆتایی پێ هات، دوابەدوای ئەوەش سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئه‌مڕۆ هەینی 24ی کانوونی دووەم، خۆپیشاندانێکی گەورە لە بەغدا له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بە ناونیشانی "هەینیی سەروەری" ئه‌نجام درا، لە سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری بەغدای پایتەختی عێراقەوە هاووڵاتییان بەشداریی ئەم خۆپیشاندانەیان کرد.
ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم خۆپیشاندانە ئەوە بوو هۆشدارییەک بە ئەمەریکا بدرێت، بەپێی پەیامێکی سەدر ویستیان مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ڕه‌ت بکەنەوە و هێزە بیانییەکان لە عێراق بکەنە دەرەوە، بەڵام ئەم خۆپیشاندانە نەیتوانی کۆتایی بە ناڕەزاییەکانی گۆڕەپانی تەحریر بێنێ و بەردەوامە.
پاش خۆپیشاندانەکە موقتەدا سەدر پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەڵێ: داوا دەکەم ڕێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و ئاسمانی عێراق به ڕووی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا دابخرێت.
زیاتر گوتی: پێویسته وڵاتانی دراوسێ ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رنه‌ده‌ن و داوای كرد، به‌غدا ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ واژۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی نه‌كرێته سه‌ر عێراق.
سەبارەت بە ئامانجی خۆپیشاندانەکەی ڕەوتی سەدر کە دەرکردنی هێزە بیانییەکان بوو لە عێراق، سەدر گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سوپاكه‌ی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی "داگیركا‌ر و دوژمن" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.