چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینی كرا به یاسا، ئه‌گه‌رچی گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی زیاتر له 100 ملیار دینار بووبووه بنێشته‌خۆشه‌ى سه‌ر زاری په‌رله‌مانتاران كه به‌رهه‌می یاساكه ده‌بێت. به‌ڵام ئێسته پارتى، یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا پێشبینییه و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له جێبه‌جێكردندا ده‌رده‌كه‌وێت.
په‌رله‌مانی كوردستان له 16ـی ئه‌م مانگه‌دا، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و ده‌نگدانی بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینی ، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان كرد، به ده‌نگی 89 په‌رله‌مانتار په‌سند كرا و دووشه‌می رابردوو ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ واژووكردن، پاشان بڵاوكردنه‌وه‌ی له "وه‌قایعی كوردستان"، به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنی.
پڕۆژه‌كه یه‌كێكه له‌و 18 پڕۆژه‌یه‌ی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانی بكات، زۆرترین مشتومڕیش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه، پرسی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان و زیادكردنی مووچه‌ى كه‌مترین خانه‌نشینی شارستانی بۆ 500 هه‌زار دینار بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ى بۆ گه‌نجینه‌ى حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له هه‌ندێك میدیا و سۆشیال میدیادا به‌تایبه‌ت قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رووی 100 ملیار دینار بۆ گه‌نجینه‌ى حكوومه‌ت ده‌كرێت، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی پارتى، یه‌كێتی و گۆڕان له په‌رله‌مان ده‌ڵێن، تا یاساكه جێبه‌جێ نه‌كرێت، نازانرێ چه‌ند پاره بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له بڕگه‌ى دووه‌می ماده‌ى 15یه‌می یاساكه‌شدا جێگیر كراوه كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌رچاوڕوونییان نییه چه‌ند پاره بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه زیادكردنی كه‌مترین خانه‌نشینی شارستانی بۆ 500 هه‌زار دینار، به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و بڕی داهاته‌ى بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نه من و نه وه‌زاره‌تى دارایی‌ش نازانین چه‌ند داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه
زیاد جه‌بار محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مان، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه به‌پێی پڕۆژه‌كه، مووچه‌ى پله‌باڵا، پله‌ی تایبه‌ت و دادوه‌ر، كه‌م ده‌كرێته‌وه، له‌گه‌ڵ بڕینی ئه‌وانه‌ى به پله‌ى وه‌زیر، بریكاری وه‌زیر، راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى خانه‌نشین كراون و رۆژێكیش ئه‌و پۆسته‌یان نه‌بینیوه.
جه‌بار كه په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بۆ "وشه" زیاتر روونی كرده‌وه، "ئه‌و پێشمه‌رگه و شۆڕشگێڕانه‌ى به پله‌ى تایبه‌ت خانه‌نشین كراون، به‌پێی یاسای ژماره 38ـی پێشمه‌رگه، جارێكی تر خانه‌نشین ده‌كرێنه‌وه، بۆیه روون نییه چه‌ند داهات له‌و چاكسازییه بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه". دووپاتی كرده‌وه، "نه من و نه وه‌زاره‌تى دارایی‌ش نازانین چه‌ند داهات بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه".
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تى دارایی، له‌و 895 ملیار دیناره‌ى مانگانه ده‌درێته مووچه‌خۆرانی كوردستان، ته‌نیا 10 ملیار دیناری بۆ پله‌باڵاكانه به خانه‌نشین و ئه‌وانه‌ى له كاردان، به‌پێی یاساكه كه خانه‌نشینی ئه‌وانه‌ی بۆ 50% كه‌م كراوه‌ته‌وه وه‌ك به‌رزترین ئاست، ئه‌وا زیاتر له پێنج ملیار دینار ته‌نیا له‌و 10 ملیاره بۆ گه‌نجینه‌ى حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه.
ره‌نگه به دوو ساڵیش ته‌واو نه‌بێت
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان، به"وشه"ی راگه‌یاند، تا یاساكه جێبه‌جێ نه‌كرێت، دیار نییه چه‌ند كه‌س پله‌كه‌ى به نایاسایی به‌رز كراوه‌ته‌وه، دیار نییه چه‌ند كه‌س به شه‌هید ناونووس كراون و شه‌هید نین، ده‌بێ یه‌ك به‌یه‌كی دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌ران، لیستى شه‌هیدان، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، سه‌یر بكرێن، ئینجا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌پێی یاساكه، ده‌بێ له ماوه‌ی دوو مانگدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێنوێنیی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ربكات، پاشان له ماوه‌ی سێ مانگدا ده‌ست بكات به قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاساكه.
حه‌مه‌ساڵح زیاتر گوتی، "له ماوه‌ی رابردوودا حكوومه‌ت پێداچوونه‌وه‌ی به دۆسیه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆر و خانه‌نشینێك نه‌كردووه، بۆیه هیچ دیار نییه، به‌ڵام كه رێنوێنی ده‌ركرا، حكوومه‌ت لیژنه پێكده‌هێنێ بۆ وردبینی له هه‌موو دۆسییه‌كان كه ره‌نگه ئه‌و هه‌موو دۆسیه به دوو ساڵیش ته‌واو نه‌بێت".
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتى له جێبه‌جێكردنی یاساكه وه‌ك خۆی كردووه‌ته‌وه.
به‌شێك له داهاته‌كه حكوومه‌ت ده‌یكاته پڕۆژه بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار
هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتى، بۆ "وشه" ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی و لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان دراوه بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه، به دیاریكراویش وا هاتووه كه "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه بێت، ئه‌وا توندترین رێكاری یاسایی له دژ ده‌گیرێته به‌ر، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى حكوومه‌ت دووجار دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه زۆر رژد ده‌بن له جێبه‌جێكردنی".
هێڤیدار دووپاتى كرده‌وه، ئه‌و ژمارانه‌ى باس ده‌كرێن كه له 70 ملیار تا 120 ملیاریش قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه، هه‌ر هه‌مووی پێشبینییه و هیچی پاڵپشت نییه به زانیاری و داتای وه‌زاره‌تى دارایی كه لایه‌نی فه‌رمی حكوومه‌ته، له كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ند به‌و یاسایه‌ش كه تیمی حكوومه‌ت ئاماده‌ی بوون، باسیان له هیچ ژماره‌یه‌ك نه‌كردووه.
"به‌ڵام ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه و له یاساكه‌دا جێگیر كراوه، داهاته‌كه‌ی به‌شێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه و زیادكردنی كه‌مترین مووچه‌ى خانه‌نشینییه، به‌شی دووه‌می كه سه‌رۆكى حكوومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایی باسی كردووه، داهاته‌كه‌ی ده‌كاته پڕۆژه بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین هه‌لی كار دابین بكات، ئه‌مه به مانای دامه‌زراندن نایه‌ت، به‌ڵكو پڕۆژه‌ی پێ دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لی كار دابین بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ى بێكاری" هێڤیدار وای گوت.
یه‌كێك له‌و پرسانه‌ى مشتومڕی زۆر له‌سه‌ر ده‌كرێت، بوونی پاسه‌وانی بندیواری به‌رپرسان و بندیواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی، روونی ده‌كاته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ دروست ده‌كرێت كه سه‌رجه‌م پاسه‌وانه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وكاته هه‌موو ئه‌و بندیوارانه ئاشكرا ده‌بن. پێوه‌ند به پێشمه‌رگه، ژمێریاری هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و یه‌كده‌خرێن، له‌م هه‌نگاوه‌شدا بندیواری ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یش ئاشكرا ده‌بن.
به‌پێی یاساكه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو سێ مانگ جارێك راپۆرتێك ده‌داته په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ى ئاست و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه.