ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه و به‌شێك له ئه‌ندامانیشی "ئه‌نجوومه‌نه‌كه به كه‌مته‌رخه‌م" ده‌زانن، هاوكات تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانییه‌وه بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام، ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن. بۆیه داوای ده‌ستێوه‌ردانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن
به‌پێی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سێشه‌می هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام سێ مانگ زیاتره له‌گه‌ڵ بوونی ده‌یان كێشه و ئاڵۆزی له پارێزگای سلێمانی، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه. له كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی تر چالاكن و هه‌فتانه یان دوو هه‌فته جارێك كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
به‌رزان حامید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆ "وشه" گوتی، "هیچ ئه‌جێندایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌بووه و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌جێندا ده‌كرێت، له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتریش ئه‌و ئه‌نجێندا و به‌رنامانه‌ی هه‌بوون، هێشتا جێبه‌جێكردنیان مابوو و كاریان ماوه."
به‌گوته‌ی بارزان، "جێی خۆی بوو ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی بكردایه و گفتوگۆی له‌سه‌ر پرس و پڕۆژه و ئاڵۆزییه‌كانی پارێزگاكه بكردایه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌ن كۆبوونه‌وه بكات."
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم واده‌ی یاساییان به‌سه‌ر چووه، ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێك یاداشتیان داوه‌ته په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسیان، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵامی یاداشته‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه. ته‌نیا به یاسا ته‌مه‌نیان درێژ كرایه‌وه.
ڕه‌مه‌زان نامیق ئه‌ندامێكی تری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، منیش ئه‌و گله‌ییه‌م هه‌یه كه ئه‌نجوومه‌ن له‌و هه‌موو ئاریشه و جه‌نجاڵییه‌ی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام هیچ لایه‌ك و كه‌سێك تاوانبار ناكه‌م، به‌ڵكو پێویست بوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا بكردایه، هیچ نا مانگی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك یان دووانی بكردایه."
"ده‌بێ تا هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆ ببێته‌وه و هیچیتر كۆبوونه‌وه دوا نه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كارێك هه‌بووبێت، له لیژنه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه". ره‌مه‌زان وای گوت.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ململانێ و ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارێكی تری ئیفلیجبوونی.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به"وشه"ی گوت، "ئه‌گه‌رچی له ڕووی میدیاییه‌وه ئێسته نێوانی یه‌كێتی و گۆڕان ئاڵۆز نییه، به‌ڵام له ساڵی ٢٠١ـه‌وه ململانێی ئه‌و دوو هێزه هه‌موو كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نیان ئیفلیج كردووه."
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه، "كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌ن، به‌شێكی پێوه‌ندیی به ململانێی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و داوا ڕه‌سمییه‌ی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی داویه‌تی به گۆڕان".
به‌پێی یاسای ژماره‌ی سێی ساڵی ٢٠٠٩، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتی لادان و دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌یه له سنووری خۆجێی، به‌ڵام له پارێزگای سلێمانی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و پۆستانه ئاڵ‌وگۆڕیان پێ ده‌كرێت.
هێشتا بۆ گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قایمقام، پرس به ئه‌نجوومه‌ن ناكرێت
به‌رزان حامید دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته‌یش گۆڕینی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و دانانی خه‌ڵكی نوێ له‌و پۆستانه، بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن روو ده‌دات. ئه‌وه‌یشی به پێشێلی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له قه‌ڵه‌م دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هیچمان له‌وباره‌یه‌وه پێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌یان پێویستی به ده‌ستوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی حكوومه‌ت هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی."
هاوكات ڕه‌مه‌زان نامیق باسی له‌وه كرد كه پێشتر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڕێوه‌به‌ر و قایمقام بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌ن ئاڵ‌وگۆڕیان پێ كراوه له پارێزگای سلێمانی. به‌ڵام وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "سكاڵامان گه‌یاندووه‌ته حكوومه‌ت و هه‌وڵ دراوه ئه‌و بازدانه به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌ندا نه‌هێڵرێت".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رێی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه كه له خۆیه‌تی، ئه‌و پۆستانه‌ی ئاره‌زووی لێی نییه یاخۆ له كه‌سه‌كه رازی نین، راسته‌وخۆ به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یگۆڕن. زۆربه‌ی جار ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له میدیاوه ده‌یبیستێ كه كه‌سێك لادرا و كه‌سێكی تر له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال