له كاتێكدا په‌رله‌مانى لبنان تاتوێى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2020 ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن، خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌ردبارانى په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى كانوونى دووه‌م په‌رله‌مانى لبنان تاوتوێى پڕۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى ده‌كات بۆ ساڵى 2020. له‌م كاته‌یشدا خۆپێشانده‌ران له‌نزیك په‌رله‌مان به‌ردبارانى په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامیش دا گرژیى له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كانى لبنان په‌یدا ده‌بێت.
27 كه‌س له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه بریندار كران
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى
"ئه‌لعره‌بییه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، 27 كه‌س له خۆپێشانده‌ران بریندارن، به‌هۆى ئه‌و توندوتیژییه‌ى كه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌رهه‌قیان نیشان دراوه.
ئاژانسى رۆیته‌رز لێدوانى ئیبراهیم كه‌نعانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى لبنانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه گوتوویه‌تى زۆرینه‌ى ئه‌و ژمارانه‌ى له پڕۆژه یاساى بودجه‌كه هاتوون، راسته‌قینه نیین چونكه ئابوورى وڵات تووشى داكشان بووه.
ئه‌م پڕۆژه یاسایه‌ى بودجه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تى سه‌عد حه‌ریرى دانراوه، كه له‌ژێر گوشارى خۆپێشانده‌ران له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
حه‌سان دیاب كه هه‌فته‌ى رابردوو بوو به سه‌رۆك وه‌زیران راى گه‌یاندووه، ده‌ستكارى ئه‌و پڕۆژه یاسایه ناكات كه له لایه‌ن حكوومه‌تى پێشوو دانراوه.