هه‌وكردن "التهاب" یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه ته‌واوی مرۆڤه‌كان تووشی ده‌بن، زۆرجاریش هه‌وكردنه‌كان درێژمه‌ودا ده‌بن و ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌مێنن، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، بۆیه خه‌ڵكی په‌نا بۆ پزیشك ده‌به‌ن، به‌ڵام بۆ له‌ناوبردنی هه‌وكردن جیا له پزیشك، ده‌شتوانن خۆتان له ڕێی خواردنه‌كانه‌وه هه‌وكردنه‌كان له‌ناوببه‌ن و كۆتایی پێ بهێنن.
زۆری هه‌وكردن له جه‌سته‌ی مرۆڤ و هه‌وكردنی درێژخایه‌ن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن و هه‌وكردنی رۆماتیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م جۆره هه‌وكردنانه كاریگه‌ری زۆر خراپیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته به وریاییه‌وه چاودێری بكه‌ن و ئاگه‌داری بن.
زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان سه‌ره‌تا له هه‌وكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و گرنگه به‌م خۆراكانه هه‌موو جۆره هه‌وكردنێك له‌ناوببه‌یت
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به خواردنی سوودبه‌خش و گۆڕینی سیسته‌می خۆراكی مرۆڤ ده‌توانێ به‌سه‌ر هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و ته‌واوی جۆره‌كانی تری هه‌وكردن زاڵ بێت، به تایبه‌ت ئه‌و خۆراكانه‌ی كه پێكهاته‌ی فلاڤۆنۆیدس و ئۆمێگا3 و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كانیان تێدایه، وه‌كو زه‌نجه‌فیل، بیبه‌ری شیرین، برۆكلی، بیبه‌ری سوور، زه‌رده‌چه‌و، ته‌ماته، باوی.
پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، جیا له‌وه‌ی ئه‌و خۆراكانه له‌ناوبه‌ری هه‌وكردنن، به‌ڵام پێویسته به به‌رده‌وامی بیخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وكردنی ئاسایی جه‌سته‌یش له‌ناوببات و له‌شێكی ته‌ندروست و به‌هێز و دوور له هه‌وكردنتان هه‌بێت.