زۆرجار مرۆڤ تووشی ڕه‌قبوونی مل ده‌بێ و ناتوانێ به‌لای چه‌پ و ڕاستیش سه‌ری بسووڕێنێت و ئازارێكی زۆری لێ دروست ده‌بێت، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی چییه و بۆچی تووشی مرۆڤ ده‌بێت و چۆن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و به خێرایی ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌مانه و چه‌ند زانیارییه‌كی تر له خواره‌وه ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: ڕه‌قبوونی كاتی مل، ئه‌و جۆره‌یان به‌هۆی سه‌رمابوون و هه‌وكردنی گوێ و ئاوسانی لیمفه‌گرێگان دروست ده‌بێ، ئه‌مه كورتخانه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له ماوه‌ی دوو ڕۆژ خۆی چاك ده‌بێته‌وه.
دووه‌م: ڕه‌قبوونی ماوه درێژی مل، ئه‌مه‌یان هۆكاره‌كه‌ی بۆ ماسوولكه‌كانی مل ده‌گه‌ڕێته‌وه، زۆرجار به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌بر به‌ر ماسوولكه‌كانی مل و زامداربوونیان له ناوه‌وه و هه‌وكردنی زۆر تووشی مرۆڤ ده‌بێت.
وه‌رزشكردن سیحری له‌ناوبردنی ڕه‌قبوونی ملی كاتییه
سێیه‌م:
ره‌قبوونی مل وه‌ك نه‌خۆشی، ئه‌مجۆره نه‌خۆشییه پێی ده‌لێن، كلیپه‌ل فیل، زیاتر تووشی منداڵی ساوا ده‌بێ و هه‌ندێجاریش له زگماكییه‌وه ئه‌و گرفته‌یان ده‌بێت، به‌هۆی به‌یه‌كه‌وه نووسانی ئێسكی مل، كه ئه‌مه‌یش ره‌قبوونی هه‌میشه‌یی ملی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
نیشانه‌كانی به گشتی سه‌ره‌تا له خڕبوونی ماسوولكه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر لار ده‌بێ و به‌لایه‌كدا ده‌كه‌وێ و پاشان تووشی ڕه‌قبوون و نه‌توانی سووڕاندنی مل ده‌بین له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا ژانه‌سه‌رێكی به‌رده‌وام و قورسی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته، جووڵه و ڕاهێنانی وه‌رزشی به باشترین چاره‌سه‌ر داده‌نرێ، بۆ ڕه‌قبوونی ئاسایی مل، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن و زگماكی ده‌ركه‌وت، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، تا له ڕێی ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌م گرفته‌تان له كۆڵ ببێته‌وه.