سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، به بڵاوبوونه‌وه‌ی یاسای تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان له وه‌قایعی كوردستان، به ڕێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌ست به تاپۆكردنیان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ـی كانوونی دووه‌م، لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، دوای ناردنه‌وه‌ی یاسای تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دووه‌مین جار، ئێسته به په‌سه‌ندكراو هه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆ تاپۆكردنیان ئێسته چاوه‌ڕوانی ڕێنوێنیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌كرێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، بۆ تاپۆكردنیان ئێسته چاوه‌ڕوانی ڕێنوێنیی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌كرێت، به ئاماده‌كردنی ڕێنوێنییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی یاساكه له ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان، ده‌ست ده‌كرێ به تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه.
ئاشكرای كرد، به تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌بن به خاوه‌ن خانووی خۆیان.
یاسای تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان ساڵی ڕابردوو په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌بوونی چه‌ند تێبینییه‌ك بۆ په‌رله‌مانی نارده‌وه، دوای له‌به‌رچاوگرتنی تێبینییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كرایه‌وه.
یاسای تاپۆكردنی خانووه بێ تاپۆكان به یاسای ژماره سێی ساڵی 2019ـی په‌رله‌مانی كوردستان ناسراوه.