چەکدارێکی داعش لە دووکانی فرۆشتنی بۆن "عەتر" و پێداویستیی جوانکاری.
به‌رپرسێكی ناوچه‌ی دووبز ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی داعش له ئێواراندا ده‌چنه ناو بازاڕی دووبز و له‌به‌رچاو خه‌ڵكدا پێداویستییه‌كانیان له‌و بازاڕه ده‌كڕن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، جه‌واد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، چه‌كدارانی داعش ئێواران به به‌رچاوی خه‌ڵك و هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان بێ چه‌ك دێنه دووبزه‌وه، هێنده هاتوون، ئێسته ناسراون، ته‌نانه‌ت هێزه ته‌ناهییه‌كان كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ریان نییه.
بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان بێ چه‌ك دێنه دووبزه‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی بۆ "وشه"ی ڕوون كرده‌وه، زانیاریی زۆر ورد و تایبه‌تمان هه‌یه، به‌شێك له چه‌كدارانی داعش له سنووری خۆرئاوای كه‌ركووك ڕوو له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی دووبز ده‌كه‌ن، كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی تایبه‌ت به خۆیان ده‌كڕن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه، نه‌ك ئێمه، بگره خه‌ڵكیش ده‌یانناسنه‌وه به‌ڵام كه‌س بوێریی ئه‌وه نییه قسه بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ناسرێنه‌وه، چه‌كداره‌كانی داعش خۆیان ده‌گۆڕن و وه‌ك هاووڵاتیی ئاسایی دێنه ناو بازاڕه‌كه و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌كڕن، به‌ڵام خه‌ڵك و ئێمه‌ش ده‌زانین هاووڵاتیی ناوچه‌كه نین، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه خۆیان ده‌گۆڕن و چه‌ك ناهێنن وا ده‌زانن نایانناسینه‌وه. جه‌واد وای گوت.
جه‌واد محه‌مه‌د باس له كه‌مته‌رخه‌میی هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق به پۆلیس، سوپا و حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه زۆر كه‌مته‌رخه‌من، هیچ به‌دواداچوونێك له‌سه‌ر هاتن و چوونی كه‌سانی نامۆ ناكه‌ن كه له گونده‌كانه‌وه ڕوو له دووبز ده‌كه‌ن.
"وشه" هه‌وڵی دا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه عه‌قید محه‌مه‌د قاسم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دووبز بدوێنێ، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو لێدوان بدات، به بیانووی ئه‌وه‌ی بڕیاره ئاڵوگۆڕ له پۆستی پۆلیس له ناوچه‌كه‌دا بكرێ و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و له‌و پۆسته نه‌مێنێ.
یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی زۆر نزیكی شارۆكه كوردستانییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه، شارۆكه‌ی حه‌ویجه‌یه كه به‌شێك له چه‌كدارانی داعش خه‌ڵكی ئه‌و سنووره‌ن.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی