یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێره‌وی ناوخۆی به‌ته‌واوی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو چوار ماده‌ی پێڕه‌وه‌كه كه تایبه‌ته به ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌كانی ئه‌و حزبه پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتیی به "وشه"ی گوت، ئێسته كێشه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی دروست بووه، كه چۆن دابه‌ش بكرێن.
هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌كرێت
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه به ده‌ستكاری كردن و هه‌موواركردنه‌وه‌ی چه‌ند ماده و بڕگه‌یه‌كی پێڕه‌وی ناوخۆ، باڵه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كان.
" تا ئێسته كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ داوای زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ده‌كات، له‌به‌رانبه‌ریشدا پێده‌چێت مه‌كته‌ب سیاسییه‌كیش زیاد بكرێت و هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌رۆكه‌كان" هاوسه‌رۆكه‌كه وای گوت.
له‌و باره‌یه‌وه راهی ره‌هبه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چه‌ند ماده‌یه‌كی تری پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا‌و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ڕۆژی شه‌موو كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ك ڕوونیشی كرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌مووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی تایبه‌ته به ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كێشه‌كانی ڕۆژ به‌ڕۆژ قووڵتر ده‌بنه‌وه و ئێسته دانانی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێكه له كێشه نوێییه‌كانی ئه‌و حزبه و چاوه‌ڕێ ناكرێ له داهاتوویه‌كی نزیك چاره‌سه‌ر بكرێ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا