دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پلانی داھاتووی داعش لە شاری کەرکووک لە بەڵگەنامەیەکی نھێنی ھەواڵگری عێراقدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە چڕی بڵاوبوویهوه، خەڵک ترسی زۆری لێ نێشتووە، هێزە عێراقییەکانیش کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتییان.
ئەمشەو هێزی زیاتریش دەگاتە کەرکووک
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم 16ی شوبات، ملازم تەڵحە زووبێری ئهندامی شانهی عێراقی ههواڵگری له كهركووك بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەپێی بەڵگەنامەیەکی نھێنی کە واژۆی بریکاری وەزیری ناوخۆی عێراقی پێوەیە و سێ ڕۆژ لەمەوبەر دەرچووە، حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ سەرجەم ھێزە چەکدارەکانی سنووری کەرکووک ئاگادار کردووەتەوە کە لە چەند ڕۆژی داھاتوو داعش کردەوەی تیرۆرستی گەورە ئەنجام دەدات.
زیاتر گوتی، حکوومەت و هێزە تەناهییەکان لەحاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیدان، خەڵک پێویست ناکات ترسی هەبێت، ئەمشەو هێزی زیاتریش دەگاتە کەرکووک.
ڕوونی کردەوە، داعش پلانی هەیە لە کەرکووک و داقووق هێرشی چەکداری و تیرۆرستی بکات، بەڵام ئەمە زیاتر هێرشی دەروونییە و توانایان نییە هێرشی رژد بکەن.
ئهوه لهكاتێكدا كه چهندان سهركردهی سیاسیی كورد مهترسیی سهرههڵدانهوهی داعشیان ڕاگهیاندبوو ئهوهیش بههۆی كهمتهرخهمی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حهشدی شهعبی.