بەهۆی شەقبوون و خراپبوونی ڕێی چوونە ناو شارەدێی سەعدییەی سەر بە شارۆکەی خانەقین، دوای شەپۆلی باران و بەفرەکەی ئەم دواییە، ئەمڕۆ بە یەکجاری داتەپی و ڕێیەکە داخرا.
ئەمڕۆ دووشەم 17ی شوبات، چەند شۆفێرێک "وشە"یان ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ بە یەکجاریی ڕێی چوونە ناو دەروازەی شارەدێی سەعدییە بە ئاراستەی خانەقین، پاش داڕمان و هەرەس قیری ڕێگەکە کەوتووەتە چاڵەوە و داتەپیوە.
ڕۆژانە سەتان ئۆتۆمبێل بەو دەروازەیەدا هاتوچۆ دەکەن
ئه‌حمه‌د خورشید یەکێ لەو شۆفێرانەیە کە قسەی بۆ "وشە" کردووە، گوتی: ڕۆژانە سەتان ئۆتۆمبێل بەو دەروازەیەدا هاتوچۆ دەکەن، ماوەیەکی زۆریشە قیری ڕێیەکە تێکچووە، هەر بۆیە داتەپیوە و چاڵێکی زۆری دروست کردووە.
سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی کێشە بۆ هاتوچۆی ئەو هاووڵاتییانەی ئەو ڕێیە بەکاردێنن ئه‌حمه‌د زڕگوشی بەڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه بۆ "وشه" ڕوونی کردەوە، ڕاستە رێگه‌كه داته‌په‌یوه و داخراوه، به‌ڵام لە نزیکترین کاتدا ڕێگه‌ی تر بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەکەینەوە، بۆ چارەسەرکردنی ڕێیەکەش لایەنەکانی پێوەندیدار و تیمەکانی شارەوانی له هه‌وڵدان.
پاش ته‌قینی ڕێگه‌ی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین، ئه‌وه یه‌كه‌م جاره رێگه‌یه‌كی دوور له ئاو شه‌ق ببات و داته‌پێ، پێشتریش له کاتی سه‌ردانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق بۆ ده‌وڵه‌تی چین، له كاتی ڕێککەوتنی عێراق و چین به‌ڵێنی باشكردنی ڕێگه‌ی حه‌مرین درا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی