به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گه‌یاند، تا ئیسته محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی شوبات، هۆشیار سیوه‌یلی به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، هه‌ندێك پێوه‌ندی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام باسی ورده‌كاری پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌كراوه.
پێویسته دانووستانی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ كورد بكرێت
ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق پێویسته دانووستانی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ كورد بكرێت و كورد به‌شێكی سه‌ره‌كی بێت له حكوومه‌تی نوێ.
" ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی نوێیه كه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێت و تاچه‌ند پابه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه كاتییه، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر مافه‌كانمان ناكه‌ین" به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وای گوت.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كابینه نوێیه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت و پێشتر ئه‌وه ئاشكرا كرابوو كه كورد وه‌زیره‌كانی له به‌غدا ناگۆڕێ.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم