كونسوڵی كۆریا و گرووپی موزیكی لووڕ گۆرانییەك بۆ شەهیدان تۆمار دەكەن

:: PM:09:19:17/02/2020 ‌
كونسوڵی كۆریا لە هەرێمی كوردستان و گرووپی موزیكی لووڕ گۆرانییەك بۆ شەهیدان تۆمار دەكەن، كارەكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی و هورنەی تێكەڵی دوڵات دەبێت.

لە پڕۆژەیەكی نوێ و گرنگدا جێبەجێ دەكرێت و ئێستە لە قۆناغەكانی تۆمار كردنە
ئەمڕۆ دووشەم 17ی شوبات، نزار زێوێی، بەڕێوەبەری گرووپی موزیكی لووڕ، بە "وشە"ی ڕاگەیاند، كونسوڵی گشتیی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان، سەرقاڵی تۆماكردنی گۆرانییەكە بۆ شەهیدانی كوردستان، لە پڕۆژەیەكی نوێ و گرنگدا جێبەجێ دەكرێت و ئێستە لە قۆناغەكانی تۆمار كردنە.

زیاتر گوتی، "من و چۆی كوانژین كونسوڵی گشتیی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان،  گۆرانییەكەمان پڕۆژەی هاوبەشی كۆریا و هەرێمی كوردستان دەبێت، هەروەها تایبەتە بە خەبات و گیانفیدایی شەهیدەكانی كوردستان، وەك سەرتایەك بەشێك لە كارەكانی ئەو بەرهەمەمان تەواو كردووە، ڕەنگە لە مانگی داهاتوودا بەرهەمەكە تەواو بێت و بڵاوی بكەینەوە".

گرووپی موزیكی "لووڕ" ساڵی 2008 لە شاری سلێمانی دامەزراوە و لە 11 ئەندام پێكهاتووە و خاوەنی ستۆدیۆی خۆیانن، زیاتر لە بواری پاراستنی كولتووری ڕەسەنی كوردی و سێوازی سوونەتی كارەكانیان ئەنجامدەدەن، چەندان جار لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق  بە فەرمی بانگێشت كراون و هەڵبژێردراون وەك نوێنەری عێراق و هەرێمی كوردستان، تا بەشداری لە فێستیڤاڵە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەكان بكەن.


وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 345 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌