به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌یرووتی تۆڕی هه‌واڵی عێراق ئاشكرای كرد، كه ماجد نه‌سراوی پارێزگاری پێشووی به‌سڕه له ئوسترالیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌یرووتی تۆڕی هه‌واڵی عێراق له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه ماجد نه‌سراوی به‌هۆی تۆمه‌تباركردن و تێوه‌گلانی به ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له ماوه‌ی ڕابردوو عێراقی به‌جێهێشت و ڕووی كرده ئوسترالیا، به‌ڵام ئێسته له‌وێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدایه.
له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له عێراق هه‌ڵات و له ئوسترالیا تووشی كۆرۆنا بوو
پێشتر دادگای لێكۆڵینه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، فه‌رمانی گرتنی بۆ ماجد
نه‌سراوی و چه‌ندان كارمه‌ند و به‌رپرسی پێشووی دیوانی پارێزگای به‌سڕه ده‌ركرد، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له چه‌ندان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پارێزگار و ئه‌و كارمه‌ندانه.
له 10ی ئاب/ئۆگه‌ستی 2017 نه‌سراوی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد و دواتر عێراقی به‌ره‌و ئوسترالیا به‌جێهێشت و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و به وردی چاودێری ده‌كرێ و له نه‌خۆشخانه هێڵراوه‌ته‌وه و هاتوچۆكردنیشی قه‌ده‌غه كراوه.