دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران و تۆماركردنی چوار حاڵه‌ت له كه‌ركووك هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ڕێوشوێنه خۆپارێزییه‌كان توندتر بكات له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاریدا هه‌ركه‌سێك كه له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان كه‌ره‌نتینه بكرێ بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته به‌ر و زیاتر له 15 شوێن له ته‌واوی كوردستان بۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه له ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كه‌سانه كه هه‌ینی ڕابردوو گه‌ڕانه‌وه كوردستان له سۆرانن دوای ئه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌سی تر گه‌ڕانه‌وه كوردستان به گوێره‌ی قسه‌ی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ تا دوێنی زیاتر له هه‌زار و 700 كه‌س له‌و 15 شوێنه‌ی كوردستان كه‌ره‌نتینه كراون و ڕۆژانه پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.
له دوێنوه له سنووری سلێمانی و ڕاپه‌رین ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه له هه‌ندێك ڕێی ئێرانه‌وه خه‌ڵك به قاچاخ دێته‌وه كوردستان
له دوێنوه له سنووری سلێمانی و ڕاپه‌رین ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه له هه‌ندێك ڕێی ئێرانه‌وه خه‌ڵك به قاچاخ دێته‌وه كوردستان ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كانی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر كردووه. ئه‌و ئه‌و قسانه دوابه‌دوای ئه‌وه زیاتر بوون كاتێك ئاسایشی ڕاپه‌رین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، له رێی " قاچاخ" له سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات چاو كراوه‌بن سه‌باره‌ت به‌و هاوشارییانه‌مان كه له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بوون به رێگه‌ی قاچاخ و نهێنێ هاتوونه‌ته‌وه رانیه و ده‌وروبه‌ری. داوایش ده‌كه‌ن هه‌ركه‌سێك زانیاری له‌سه‌ریان هه‌یه پێوه‌ندی به ئاسایشه‌وه بكات.
جیا له مه‌رزه فه‌رمییه‌كان هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان ڕێی تری له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌یه، به جۆرێك چه‌ندان مه‌رزی لاوه‌كی و ڕێی قاچاخ هه‌یه جگه له‌و مه‌زرانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق له سنووری خانه‌قین ئیداره ده‌درێن و ڕێوشوێن تێیدا وه‌ك پێویست جێبه‌جێ ناكرێ.
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕه‌تی كرده‌وه كه زانیاریان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك پێدرابێ كه به قاچاخ هاتووته‌وه كوردستان. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، ئێسته هه‌موو مه‌رزه‌كان داخراون، ئه‌وانه‌ی به‌فه‌رمی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ چاودێری ده‌كرێن، ئه‌وانه‌یشی به قاچاخ دێنه‌وه ئه‌وه میكانزیمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ڕوون نییه.
د.هێرش داوای كرد كه هه‌ر كه‌سێك به قاچاخ هاتووه‌ته‌وه سلێمانی خۆی بخاته ژێر چاودێری پزیشكی تا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه كوردستان پارێزراوبێت له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌وامه له دیاركردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ كۆرۆنا، ڕۆژانه چه‌ندان بڕیار له ناوخۆی كوردستان و بۆ هاتنه‌وه‌ی گه‌شیارانیش ده‌رده‌چێ.
له دوایین كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه شه‌وی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ڕای گه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان 536 كه‌س به رێی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی به پشكنینی خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێبپه‌ڕن و رێككاره ته‌ندروستییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.
هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی خۆیان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن
"ئێمه ناو و ناونیشانی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌مان له‌لایه و به‌سه‌ر پارێزگار و به‌رپرسی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن" وه‌زیری ناوخۆ وای گوت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پارێزگایانه‌ی كه گومان ده‌كرێ خه‌ڵكی به قاچاخ له ئێرانه‌وه هاتبێتنه‌وه كوردستان ده‌ست به ڕێوشوێنی توند كراوه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه لای ئاسایشه ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێن و ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو له‌ژێر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیار دراوه كه هیچ زانیارییه‌ك له خه‌ڵكی كوردستان نه‌شاردرێته‌وه، داوایشی له هاووڵاتییان كردبوو كه هاوكاری ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێوشوێنانه بێ كه ئێسته حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كرده‌وه، چتر هاتنه‌وه به قاچاخ له ئێرانه‌وه له كه‌ره‌نتینه‌كردن كه‌س ڕزگار ناكات، چونكه هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی خۆیان ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاتنه‌وه كه‌سێكی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌ی قاچاخ مه‌ترسیی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كوردستان زیاتر ده‌كات.