گه‌وره كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجیای چینی "لینۆڤۆ" دووپاتی كرده‌وه، كه مۆدێلێكی نوێ لاپتۆپی ThinkPadده‌خاته بازاڕه‌وه و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیایش له دروستكردنی به‌كارهێنراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لاپتۆپه نوێیه‌كه ناوی ئێكس 13 ده‌بێ و جۆرێكی تریشی ناوی ئێكس 13 یۆگا ده‌بێت، پرۆسیسه‌ری ئه‌و دوو لاپتۆپه نوێیه له جۆری ئنتڵ كۆر ئای 7 ده‌بێ و شاشه‌كه‌ی له جۆری OLED ه و كوالێتییه‌كی به‌رزی هه‌یه و قه‌باره‌كه‌یشی 13.3 بۆسه‌یه و ده‌توانرێ ڤیدیۆی به كوالێتی 4kی پێ سه‌یر بكرێت و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ شاشه‌كه‌ی دانراوه.
خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و هارده‌كه‌ی دوو تێرابایته
هاوكات ڕامی ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ی
لینۆڤۆ 32 گێگابایته و هارده‌كه‌یشی له جۆری ئێس ئێس دییه و قه‌باره‌كه‌ی دوو تێرابایت ده‌بێت، پاتری لاپتۆپه‌كه به‌هێز و پێشكه‌وتووه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه 10 سه‌عات به به‌رده‌وامی كاری پێ بكه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پشوویه‌كیشی پێ بدرێت.
په‌یكه‌ری لاپتۆپه‌كه له كانزا و پلاستیك دروستكراوه و كێشه‌كه‌یشی ته‌نیا كیلگرامێك و 290 گرام ده‌بێت، ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی و شه‌حنكردنه‌وه و كێبلی ئێچ دی و خوێندنه‌وه‌ی میمۆری و تێخستنی هیدفۆنیشی هه‌یه و هاوكات ده‌توانێ به میمیۆری توانای هارده‌كه‌یشی له دوو تێرابایت زیاتر بكرێت، به گشتی لاپتۆپه‌كه خێراییه‌كی زۆری هه‌یه و بۆ كاری قورس و گه‌یمینگ دروستكراوه.