نوێنه‌رى رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌و هێرشه‌ى ئه‌سه‌د به‌شدار نه‌بووه كه رۆژى پێنجشه‌م له ئیدلب كراوه‌ته سه‌ر سوپاى توركیا.
شه‌وى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ته‌نگژه‌ى ئیدلب كۆبووه‌وه، ئاژانسى فرانس پرێس ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى شوبات له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئه‌مه شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه له‌باره‌ى ئیدلب.
ڤاسیلى نیبینزیا نوێنه‌رى رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش، به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى
فرانس پرێس له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتوویه‌تى، "بارودۆخى ئیدلب به‌ته‌واوى گرژ بووه".
نوێنه‌رى رووسیا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش دووپاتى ده‌كاته‌وه، وڵاته‌كه‌ى له‌و هێرشه‌ى رۆژى پێنجشه‌م به‌شدارى نه‌كردووه كه سوپاى سووریا بۆ سه‌ر سوپاى توركیا ئه‌نجامى دا.
رووسیا: له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئیدلبین
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ڤاسیلى باس له‌وه ده‌كات كه وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌یه بارودۆخى ئیدلب هێور بكاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌یش له‌م كاته‌دا شاندێكى رووسیا له ئه‌نكه‌ره‌یه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئه‌ندامانى ئه‌وروپى دووپاتیان كرده‌وه، ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ گرژییه‌كانى ئیدلب بوه‌ستن.
شاندى دیپلۆماتكارى توركیایش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راى گه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ى شه‌ڕى ناوێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئه‌وا وه‌ڵامى هێرشه‌كانى سووریا ده‌داته‌وه.