كاژین جه‌لال كچه كوردێكی چالاكه، ئه‌مساڵ توانی نوێنه‌رایه‌تیی كورد بكات و به ناوی كورده‌وه به‌شداریی له لووتكه‌ی ئاشتیی جیهانیی بۆ ساڵی 2020 له مالیزیا بكات.
لووتكه‌ی ئاشتیی جیهانیی بۆ ساڵی 2020 له مالیزیا به‌ڕێوه چوو، تێیدا گه‌نجانی 70 وڵاتی دنیا به‌شدارییان كرد، كاژین جه‌لال ستۆپه‌یی كه كچه چالاكێكی ده‌ڤه‌ری بارزانه، وه‌ك نوێنه‌ری كورد به‌شداریی كرد.
نزیكه‌ی 150 گه‌نجی 70 وڵاتی دنیا به‌شداریمان له‌م كۆنفرانسه كردووه
له‌باره‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مساڵ كاژین به "وشه"ی گوت، نزیكه‌ی 150 گه‌نجی 70 وڵاتی دنیا به‌شداریمان له‌م كۆنفرانسه كردووه كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له مالیزیا به‌رده‌وام بوو.
زیاتر گوتی، كۆنفرانسی لووتكه‌ی ئاشتیی جیهانیی مالیزیا پێك هاتبوو له پێشكه‌شكردنی سیمینار، وتار، خولی به‌هێزكردنی گه‌نجان له بواری خوشویستن و په‌ره‌دان به تواناكانیان.
به‌شداران باسی ئه‌و كار و چالاكییه‌كانه‌یان كرد له‌و وڵاته‌ی لێوه‌ی هاتوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه باسیان له‌و كێشه و گرفتانه كرد كه له وڵاته‌كه‌یان له‌باره‌ی توندوتیژی و ململانێی سیاسی، ئایینی و كولتووری و جێنده‌ری هه‌بووه، دواتریش هه‌ر كه‌سه و له‌لای خۆیه‌وه بیرۆكه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردن و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی خسته ڕوو. كاژین وای گوت.
global peace chain_لووتكه‌ی ئاشتیی جیهانیی نێتوه‌ركێكه كه له 40 ڕێكخراو پێك هاتووه، ساڵانه كۆنفرانس له وڵاته جیاجیاكانی دنیا ساز ده‌كه‌ن، ئامانج تێیدا به‌هێزكردنی گه‌نجه تا بتوانن ڕۆڵی كارا له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه بگێڕن، به‌تایبه‌ت له بواری په‌روه‌رده، پێكه‌وه‌ژیان، سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه له ڕووی یه‌كسانی و خۆشه‌ویستی و ئاشتییه‌وه.