دواى به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان، ئێسته كێشه‌یه‌كى تر به‌رۆكى ئه‌و حزبه‌ى گرتووه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتییه كه تا ئێسته دیارى نه‌كراوه و به كه‌متر له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیش ڕ‌ازى نابن. به‌رپرسێكى یه‌كێتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، "ناكرێ پرسی ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتی به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه".
تا ئێسته رووداوه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به خواستی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه ده‌چن و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌و حزبه‌یش نیگه‌رانن، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كه‌یان نه‌بووه به پرۆژه.
به‌رهه‌م ساڵح له دوای دانانی هاوسه‌رۆكه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵیش چاوه‌ڕوانی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌مه‌یشدا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی سه‌ركێشی بكه‌ن به سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، ئه‌وه باسی "ناوه‌ندی بڕیار" له‌ناو یه‌كێتیدا گه‌رمه.
ناوه‌ندی بڕیار، هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی بوو له قۆرخكاری بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نداری هه‌ڵوێسته‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌بێ روونكردنه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێك، چوونه‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی، كه ئه‌وكات هێرۆ برایم سه‌رپه‌رشتیی باڵه‌كه‌ی تری ده‌كرد، به‌ناوی "زۆرینه‌ی سه‌ركردایه‌تی".
ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێشوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌رپرسى یه‌كێتى، وایكردووه ڕیزه‌كانى یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو یه‌ك نه‌گرێته‌وه و په‌رته‌وازه‌یى به‌رده‌وام بێت
"ر ، د" ئه‌ندامى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه له دواى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى ئه‌گه‌ر ناوه‌ندى بڕیار جارێكى تر دروست بكرێته‌وه، یانى كۆنگره هیچ مانایه‌كى نه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى كه كۆتایی ساڵی 2019 به‌ڕێوه چوو، بۆ "وشه" گوتى، ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێشوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك به‌رپرسى یه‌كێتى، وایكردووه ڕیزه‌كانى یه‌كێتى به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو یه‌ك نه‌گرێته‌وه و په‌رته‌وازه‌یى به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام نازانین داهاتوو به‌ره‌و كوێمان ده‌بات.
چاودێرانى سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له‌و كێشه نوێیانه‌ی له‌ناو یه‌كێتى هاتووه‌ته ئاراوه، دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتییه و پێوه‌ندی به بڕیاری كۆنگره و سه‌ركردایه‌تى هه‌یه له داهاتوودا.
لوقمان شێخ عه‌بدوڵا مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان، بۆ "وشه" گوتى، له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتى، ده‌گوترێ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كراون و لێكتێگه‌شتنیان هه‌یه، به‌ڵام پێویستی به گفتوگۆی زیاتر و متمانه‌ى زۆر هه‌یه له‌ناو یه‌كێتى بۆ كاری داهاتوو، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه ده‌سه‌ڵاتی كام لایان فراوانتر ده‌بێت یاخۆ هاوسه‌نگ ده‌بن.
لوقمان گوتی، له‌مه‌ودوا كێشه ڕاسته‌قینه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌ست پێ ده‌كات، چونكه ده‌بێت ده‌ست بكه‌ن به دانانی لێپرسراوانى مه‌ڵبه‌ند و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانیان، بۆیه داهاتووی ململانێكانی ناو یه‌كێتی دیار نابێت.
"كێشه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى یه‌كێتى ئه‌وكاته ده‌ستى پێ كرد كه له كۆنگره‌ى چواره‌م، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى به‌بێ بوونى ده‌سه‌ڵات له كۆنگره متمانه‌یان به‌ده‌ست هێنا، ده‌بوو ده‌سه‌ڵاته‌كانیان هه‌ر له كۆنگره دیاری بكه‌ن، چونكه تا ئێسته یه‌ك ده‌زگه كه سه‌رۆكایه‌تییه ده‌ستبه‌كار بووه و ده‌سه‌ڵاتى دیارى كراوه، به‌ڵام ده‌زگه‌كانی تر تا ئێسته رۆڵیان دیار نییه، بۆیه هه‌موو شت ناڕوونه" لوقمان واى گوت.
له به‌رانبه‌ردا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر كاتێك بابه‌تێكی گرنگ بێته ئاراوه پێوه‌ست به ناوخۆی یه‌كێتی یان ده‌ره‌وه و هه‌رێمی كوردستان له پرسه چاره‌نووسسازه‌كاندا، هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، به گفتوگۆی هه‌ردوولا یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن.
سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى زیاتر گوتى، تا ئێسته پرسی ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وكاته‌ی كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت چ جۆره هاوئاهه‌نگییه‌ك له نێوان هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ندا دێته ئاراوه و چۆن هه‌ردووكیان ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كێتی و هاوكاریی یه‌كتریش ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی دروستكردنی ناوه‌ندی بڕیار و ئه‌و به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی هه‌یه، ئه‌سه‌سه‌رد دووپاتی كرده‌وه "ئێسته زووه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی هه‌بێت".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد باسی له‌وه‌ش كرد، "ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی له‌ناو پێڕه‌وی یه‌كێتی دیاری كراوه و كێشه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێسته ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ناكرێ پرسی ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌كێتی به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه و ده‌بێ یه‌كلای بكه‌ینه‌وه".
وشه/ رامیار جه‌واد و هۆشیار عه‌لى