قەدەغەی هاتوچۆ درێژ كرایەوە

:: PM:02:42:18/03/2020 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی تریش. 

ئەمڕۆ چوارشەم 18ی ئادار، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رای گەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی تریش درێژ دەكرێتەوە.

داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكەین

وەزیری ناوخۆ روونی كردەوە، لە سەعات 12ی ئەمشەوە تا سەعات 12ی شەوی 23ی ئادار قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت.

هاوكات سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ رای گەیاند، داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكەین، چونكە رێگر بووە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری كۆرۆنا. 

وەزیری ناوخۆ هێمای بۆ ئەوە كرد، دەسەڵاتمان داوەتە پارێزگارەكان بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكان، بۆ ئەوەی ژیانی هاووڵاتییان نەوەستێ.

هەروەها وەزیری ناخۆی داوای ئەوەی كرد ئەو پێشمەرگانەی لە ئەركدا نین و دەوامیان نییە، پێویست ناكات لەماڵ بێنەوە دەرەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پێنج رۆژی رابردوو، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی دابوو بۆ ئەوەی رێی زیاتر لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بگرێت.



وشە - زریان تەها