یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه پڕ ده‌كاته‌وه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێشتر به‌ر هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌وتوون. هه‌ریه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی زۆرینه‌ی ئه‌و پارێزگایه نییه، به‌ڵام خۆی به حاكمی ره‌های ناوچه‌كه ده‌زانێت.
پۆسته ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جگه له 13 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی، چوار به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ، قایمقام، پارێزگار و دوو جێگر، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی پارێزگا، له‌و ڕێژه پۆسته ته‌نیا دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌دێ لای گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستانن كه پێشتر وه‌ریانگرتووه، پۆسته‌كانی تر له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
ئه‌و پۆستانه‌ی له‌مدواییه‌شدا به‌ر لایه‌نه‌كان كه‌وتن، یه‌كێتی نایانداتێ و به كادری خۆی پڕی كردوونه‌ته‌وه.كارزان سه‌لام نوێنه‌ری یاسایی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، هه‌موو ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، له كاتێكدا یه‌كێتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زۆرینه نییه.
ئه‌وه‌یشی گوت، "یه‌كێتی له ته‌واوی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه په‌شیمان بووه‌ته‌وه كه له نێوان لایه‌نه‌كاندا كراوه، تا ئێسته‌یش هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ دروستكردنی فشار، بۆیه چاوه‌ڕوانین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌وكاته به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن".
دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 بووه، یه‌كێتی شه‌ش كورسی و گۆڕان پێنج كورسیی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كه به یه‌ك لیست به‌شدار بوون حه‌وت كورسی، پارتی سێ كورسی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دوو كورسی، حزبی سۆسیالست و شیوعیش به هه‌ردووكیانه‌وه یه‌ك كورسییان به‌رده‌كه‌وێت، كورسیی كۆتاش بۆ كاكه‌ییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
سالار محه‌مه‌د هه‌ڵسووڕاوی گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه، به"وشه"ـی گوت، "ئێمه ڕێككه‌وتنێكمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵه‌بجه و له‌سه‌ر ئاستی سلێمانی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆمان پێ گه‌یاندوون له جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه و چۆڵنه‌كردنی پۆسته‌كان كه به‌ر ئێمه كه‌وتوون".
"ڕێككه‌وتنی تریشمان هه‌بوو سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتی ئه‌وه‌یشی جێبه‌جێ نه‌كردووه" سالار وای گوت.
به‌گوته‌ی ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان، "یه‌كێتی نایه‌وێ ئه‌و پۆستانه له ده‌ست بدات و خۆی به حاكمی ره‌های ناوچه‌كه ده‌زانێت، پشكپشكێنه و باڵباڵێنی ناوخۆیان ناهێڵێ رێككه‌وتن بكه‌ن، چونكه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشتر هه‌ركات یه‌كێتی به‌شدار بووبێت، به دوو ئاراسته و باڵ قسه‌یان ده‌كرد".
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه له 25 كورسی پێك دێت و كورسیی كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كان ده‌بێت.
هه‌ڵه‌بجه له 13/3/2014 بڕیاری به پارێزگابوونی بۆ ده‌رچووه، به‌پێی ماده‌ی دوو له یاسای ژماره‌ی یه‌كی ساڵی2015ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و پارێزگایه له 25 كورسی پێك دێت و كورسیی كۆتا بۆ كاكه‌ییه‌كان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له‌م بارودۆخه‌دا شتێكی وا له ئارادا نییه بۆ هه‌ڵوێستوه‌رگرتن، به‌ڵام پێشتر به‌رنامه هه‌بوو كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكرێت بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر یه‌كێتی و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه.
به‌پێی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه ڕۆژی 2/9/2019 واژووی كۆتایان له‌سه‌ر كرد، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه لای یه‌كێتی و جێگره‌كه‌ی لای گۆڕان و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یش لای لیستی خزمه‌ت ده‌بێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دابه‌شكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگاكه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به جۆرێك له كۆی 14 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی، چوار بۆ یه‌كێتی، گۆڕان و پارتی هه‌ریه‌ك سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش هه‌ریه‌كه و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتییان به‌ربكه‌وێت، هاوكات پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌كیش به پارتی بدرێت.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌ختیار عه‌زیز جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری یه‌كێتی، ده‌ڵێ، هه‌ڵه‌بجه جیاوازه له شوێنه‌كانی تر، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی هه‌بوون به‌ڕێوه‌به‌ریان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی دوای به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ش بڕیاره بكرێنه‌وه، جارێ نه‌كراونه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، "كێشه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆست نه‌بووه و ته‌نیا بۆچوونی جیاواز بوو، یه‌كێتی پشتی له هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێین پێویسته ئه‌نجوومه‌نه‌كه دابمه‌زرێت، ئه‌وكاته له ئه‌نجوومه‌نه‌وه پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن و دیاری بكرێن، واته به‌بێ ئه‌نجوومه‌ن هیچ هه‌نگاوێكی تر نانرێت" به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی وای گوت.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال