لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ هاووڵاتییانى شارۆكه كه له‌وه ئاگادار ده‌كاته کە بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی ڕێوڕه‌سمی ناشتن و پرسە سەردانی هیچ شوێنێک نەکرێت.
"تکایە کەس لەماڵ نەیەتە دەرەوە و سەردانی خزم و کەس و کار مەکەن"
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ى ئادار، لە ڕاگەیەنراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تیایدا هاتووە، لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن.
ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه دكتۆر فەرهاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ كه‌مێك پێش ئێسته ڕاى گه‌یاند، "بارودۆخی چەمچەماڵ زۆر ترسناکە و خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەرەچێت".
ڕوونى كردووه‌ته‌وه، "تکایە کەس لەماڵ نەیەتە دەرەوە و سەردانی خزم و کەس و کار مەکەن".
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 10 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنای راگه‌یاند كه حه‌وتیان له سنووره ده‌ربه‌ندیخانن.