له وڵاتێكی ئه‌فریقایی پیاوێك ده‌بوو كه‌نتین بكرێ، خۆی لێ ده‌دزێته‌وه و ده‌چێته راوه‌ماسی، له‌كاتی راودا تیمساحێك په‌لاماری ده‌دات و ده‌یخوا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ناوچه‌ی كامۆنیی له رواندا بۆ میدیاكانی راگه‌یاندووه، پیاوێك كه له رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستیی ده‌رچووه و خۆی له كه‌ره‌نتین دزیوه، چووه‌ته راوه‌ماسی.
خه‌ریكی راوكردنی ماسی بووه له‌وكاته‌دا تیمساحێك په‌لاماری داوه و خواردوویه‌تی
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه دوێنێ چوارشه‌م رووی داوه، ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی خۆی له كه‌ره‌نتین دزیوه‌ته‌وه، چووه‌ته لای رووباری نیابارۆنغۆ و خه‌ریكی راوكردنی ماسی بووه، له‌وكاته‌دا تیمساحێك په‌لاماری داوه و خواردوویه‌تی.
رواندا كه وڵاتێكه ده‌كه‌وێته ئه‌فریقا، تا ئێسته زیاتر له 40 كه‌س له‌وێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئاماده‌باشی كردووه و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی وڵاته‌كه له كه‌ره‌نتینه‌دان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی كۆرۆناوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له دنیادا نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌ش تووش بوون و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.