بازرگانان ده‌ستیان به گرانكردنی به‌رهه‌مه هاورده‌كان كردووه و به‌پێی قسه‌ی چه‌ند فرۆشیارێك، نرخه‌كان ئێسته وه‌ك پێشتر نین و له كۆگاكانه‌وه گران ده‌كرێن.
ماوه‌یه‌ك بوو بۆ گرانكردنی به‌رهه‌می هاورده چه‌ند بازرگان و كۆفرشێك "جومله‌فرۆش"، به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ كۆگاكانی دوور له سه‌نته‌ری شاریان ده‌گوازنه‌وه، ئێسته ئه‌و فێڵه ئاشكرا بووه و حكوومه‌ت دێته سه‌رخه‌ت.
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی شارۆكه‌ی كه‌لار له رێی "وشه"وه ئاشكرایان كرد، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵن و كار ناكه‌ن، كه‌چی نرخی هه‌ندێك شمه‌ك به‌تایبه‌ت خۆراكی وشكه‌یان له‌سه‌ر گران كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، سیامه‌ند محه‌مه‌د فرۆشیار به "وشه"ی گوت، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن كۆگاكانه‌وه به نرخی گرانتر له پێشتر شمه‌ك به فرۆشیاران ده‌درێ.
فرۆشیارێكی تر ئاماژه‌ی دا، كۆگاكانی سنووری كه‌لار باشترن، به‌ڵام چه‌ند بازرگانێك شمه‌كه‌كانیان بۆ كۆگاكانی بان ئاسیا‌و له نزیك كوڵه‌جۆ كه هاوسنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه گواستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ چاودێری كوالێتیی شمه‌ك و نرخه‌كانیان نه‌كه‌ن.
چیتر رێ به‌گرانكردنی شمه‌ك نادرێ
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی بازرگانیی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ به‌رگرتن له به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه‌كان، هاوشێوه‌ی كۆگاكانی كه‌لار چاودێری كۆگاكانی بان ئاسیا‌و ده‌كرێ، هه‌ر ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌ردانی ئه‌و كۆگایانه‌ی كردووه و چیتر رێ به‌گرانكردنی شمه‌ك نادرێ.
ئه‌وه‌شی خسته روو، ئه‌و كۆگایانه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌لارن، مه‌ترسی و گومانی ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌ك شمه‌ك بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ببه‌ن، بۆیه له ئه‌مڕۆوه بازگه‌ی ئاسایشی له نزیكه‌وه لێ جێگیر ده‌كرێ.
گه‌رمیان / سه‌بری هرێنی