وەزیرێكی تری حكوومەتی بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

:: PM:06:05:28/03/2020 ‌

دوای ئەوەی هەریەك لە بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و مات هانكۆك، وەزیری تەندروستی لە حكوومەتەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ئەمڕۆ ئەلیستەر جاك، وەزیری كاروباری سكوتلەندا تووشبوونی بە كۆرۆنا راگەیاند.
كۆرۆنا گەورە بەرپرسانی بەریتانیا دەكاتە ئامانج
جاك لەو بارەوە رای گەیاند كە بەهۆی ئەوەی نیشانەكانی تووشبوونی نەخۆشی كۆڤید19ی لەسەر دەركەوتووە، بۆیە بڕیاری داوە خۆی بخاتە دابڕانی تەندروستییەوە.

شایەنی باسە دوێنێ بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و دووپاتی كردەوە كە ئێستە خۆی دابڕیوە و كارەكانی لە رێگەی پێوەندیكردن لە دوورەوە بەڕێوە دەبات، دوای ئەویش مات هانكۆك، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی بەریتانی رای گەیاند كە نیشانەكانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بەسەر دەركەوتووە و لە ماڵی خۆیدا دەمێنێتەوە.

ئەوەیش دوای ئەوە دێت كە هەفتەی رابردوو تووشبوونی شازادە چارلس، شازادەی جێنشینی بەریتانیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتە راگەیاندن و خۆی و هاوسەرەكەی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنی مانەوەیان لە بێركۆهۆڵ لە سكوتلەندا، دەخرێنە دابڕینی پزیشكییەوە.    





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل