گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كۆتایهاتنی پشووی فه‌رمانبه‌ران بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، تا 16ی نیسان پشووه‌كه درێژ كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 28ی ئادار، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبوونی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ھه‌رێمی كوردستان، بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی ڕۆژانی پشوو له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی ھه‌رێم و زانكۆ و په‌یمانگا و قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكوومی و ئه‌ھلی (جگه له ھێزه‌كانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامه‌زراوه‌كانی ته‌ندروستی)، له ڕۆژی یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 29/3/2020 تا ڕۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 16/4/2020.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه فریاگوزارییه‌كان به ھاووڵاتیان له رێگری پیاده‌كردنی ئێشگریی.