ئه‌ندامێك رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ستایشى شێوازى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ به‌م شێوازه‌یان ده‌توانن كۆنتڕۆڵى په‌تاكه بكه‌ن.
عه‌دنان نوار ئه‌ندامى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى باسى له‌وه كردووه، رێكارییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌و ناوچانه بكرێت.
عه‌دنان نوار: هه‌رێمى كوردستان به پشكنینى پێشوه‌خته ده‌توانێ كۆنتڕۆڵى ڤایرۆسه‌كه بكات
به‌رپرسه‌كه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى باس له پشكنینى پێشوه‌خته ده‌كات كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت گومانى تووشبوونیان به ڤایرۆسى كۆرۆنا لێ ده‌كرێت، ئه‌و پێیوایه به‌م شێوازه ده‌توانرێت ڤایرۆسه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
نوار هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى ئامارى پێشكنینى پێشوه‌خته له هه‌ولێر و چه‌ند تاقیگه‌یه‌كى تر‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌ر یه‌كه له تاقیگه‌ى ناوه‌ندى و تاقیگه‌ى هه‌ولێر و تاقیگه‌ى به‌سڕه و نه‌جه‌ف رۆژانه‌ى 24 سه‌عات پكشنین بۆ هاووڵاتییان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاشكرا بێت ئاخۆ هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى پشكنینیان بۆ ده‌كرێت سه‌رووى 200 كه‌سن".
دواى خستنه‌ڕووى ئه‌و ئامارانه، سه‌رنجى خۆى ده‌دات و ده‌ڵێ، "پێشكه‌وتنێكى باش رووى داوه، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له حاڵه‌ته‌كان زوو ئاشكرا كراون، به‌ر له‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه بۆ هاووڵاتییانى تر بگوازرێته‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكى زۆر هانده‌ر ده‌بێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنى ڤایرۆسه‌كه".
هه‌ر له روانگه و ئه‌زموونى ئه‌و ناوه‌ندانه‌وه، عه‌دنان نوار داواى ده‌كات پێداویستى تاقیگه‌یى بۆ هه‌موو پارێزگاكانى عێراق دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌ر له په‌تاكه بگیرێت.