پزیشكان تووشی سه‌رسڕمان بوون، كاتێك له ته‌ندروستی ژنێكیان كۆڵییه‌وه و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گورچیله و میزڵدانی هاوشێوه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان كار ده‌كات و له شوێنی میز، كحوول ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌وه.
ئه‌و ژنه ته‌مه‌نی 61 ساڵه و بۆ چاندنی جگه‌ره پزیشكان پشكنینی وردی جه‌سته‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی پریسبیتریه‌نی سه‌ر به زانكۆی بیتسبێرگی پزیشكی كردووه، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیشی تووشكی شۆكبوون، چونكه له‌جیاتی میز ئه‌و ژنه كحوول ده‌كات.
پێشتر ئه‌و ژنه به ده‌ست نه‌خۆشی جگه‌ر و شه‌كره‌وه ناڵاندوویه‌تی و یه‌كێكیش بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كحوولی نه‌خواردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده پزیشكان سه‌ره‌تا له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌و دیارده‌یه به‌هۆی زۆر خواردنه‌وه‌ی كحووله‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ره‌تی كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وامبوون له لێكۆڵینه‌وه.
زانایان و پزیشكان تا ئێسته‌یش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و تووشی شۆك بوون
دواجار
پزیشكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هۆكاری گۆڕینی میز بۆ كحوول له‌و ژنه بۆ بوونی جۆره به‌كتریایه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه له نێو میزڵدان و گورچیله‌ی كه كار له میز ده‌كات و ده‌یگۆڕێت بۆ كحوول، ئه‌مه‌یشیان به حاڵه‌تێكی سه‌یر و نامۆ ناوبردووه و به‌ره‌وامیشن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و كاره‌ی ئه‌و جۆره به‌كتریایه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت.