پۆلیسی هەولێر: تاوان نەبووە

:: PM:12:31:30/03/2020 ‌
پۆلیسی هەولێر رای دەگەیەنێت، رێژەی تاوان لە پارێزگای هەولێر بەشێوەی بەرچاو كەمی كردووە.

ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، هۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە "وشە"ی راگەیاند، لەو كاتەوەی قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە، رێژەی تاوان لەناو پارێزگای هەولێر كەمی كردووە. 

تاوانەكانی دزی، كوشتن، خۆكوشتن و شەڕكردن، نزیك بە %1 كەمی كردووە

زیاتر روونی كردەوە، هۆكاری كەمبوونەوەی تاوان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مرۆڤ لە كۆمەڵگا دابڕێنراوە و لە ماڵەوە جێگیر بووە، ئەمەیش وا دەكات مرۆڤ ئارامتر بێت لەو كاتەی كە لە دەرەوەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە لەوكاتەی ژیان ئاسایی بوو، لە پارێزگای هەولێر بەشێوەیەك لە شێوەكان تاوانی كوشتن و خۆكوشتن بوونی هەبوو. 

هاوكات ئاماژەی  بۆ ئەوە كرد، لەبەرئەوە تاوانەكانی دزی، كوشتن، خۆكوشتن و شەڕكردن، نزیك بە %1 كەمی كردووە.

نزیكەی 20 ڕۆژە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆی لە هەرێم راگەیاندووە، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.

هۆگر عەزیز دڵنیایی دا و گوتی، هێزەكانی پۆلیسی هەولێر هەموو كاتێك لە ئەركدان بۆ پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان، بۆیە دڵنیایی دەدەین بێ خەم بن كە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو روو نادات.



وشە - زریان تەها