به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه په‌نجه‌كانی مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه تێك شكاون. به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، پڕۆژه‌مان له به‌رده‌سته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی و داواش كراوه مۆنیۆمێنتێكی نوێ دروست بكرێت.
سه‌رخێڵ غه‌فار به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، 20 ساڵه مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه دروست كراوه و ئێسته پێویستی به‌نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه پێشتریش ئه‌وان لایه‌نی پێوه‌ندیداریان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه زیان به‌ر مۆنیۆمێنته‌كه كه‌وتووه.
پێویسته بگوترێ شه‌وی ڕابردوو به‌هۆی ڕه‌شه‌با په‌نجه‌كانی سه‌ر مۆنیۆمێنته‌كه كه ڕه‌مزی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه تێك‌شكاون.
به‌گوته‌ی سه‌رخێڵ غه‌فار ده‌رخسته‌یه‌كمان ئاماده كردووه له پاش ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان دوای كۆرۆنا ده‌ست بكه‌ن به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه. ئه‌و ده‌ڵێت "ئێمه دوو پێشنیارمان هه‌یه یه‌كه‌م ئێسته ئه‌م مۆنیۆمێنته نۆژه‌ن بكرێته‌وه، دووه‌م مۆنیۆمێنتێكی نوێی زۆر به كوالیتی و گه‌وره‌تر بنیات بنرێت.”
وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو په‌نجه‌كانی سه‌رووی مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه به تۆكمه‌یی دروست نه‌كراوه، بۆیه داوا كراوه پاش ئه‌وه‌ی ده‌ست ده‌كرێت بهچارهكردنهوهیان به جۆرێك نۆژه‌ن بكرێته‌وه كه ره‌شه‌با نه‌توانێت كاری لێ بكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند بودجه پێویسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێماكه‌ی هه‌ڵه‌بجه گوتی "ئێمه ناتوانین هیچ بودجه‌یه‌ك دیاری بكه‌ین ئه‌وه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان لیژنه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت و ئه‌وان ده‌توانن بودجه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن، بۆیه ئێمه داوای لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕمان كردووه سه‌ردانی مۆنیۆمێنته‌كه بكات، ده‌مانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ك نۆژه‌ن بكرێته‌وه ئیتر تووشی ئه‌و جۆره تێكشكانه نه‌بێته‌وه.”
ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار ڕوو هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار ڕوو هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن، ئه‌و به‌رپرسه‌ش به پێویستی ده‌زانێ مۆنیۆمێنتێكی گه‌وره و نوێ دروست بكرێ شایانی هه‌ڵه‌بجه بێت و بتوانرێ تیایدا شوێنی سه‌رجه‌م ئه‌رشیڤه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بكرێته‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ