"چاكسازی جێبەجێ‌ دەكرێ‌ و دەرماڵە نابڕدرێ‌"

:: PM:09:00:31/03/2020 ‌
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێرەوی  یاسای چاكسازی پەسەند كردووە. دووپاتیشی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك دەست بۆ مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران نابردرێ‌.

حكوومەت لە ماوەی 90 رۆژ یاسای چاكسازی جێبەجێ‌ دەكات
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، محەمەد ئیلخانی بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان  بۆ "وشە"  گوتی، حكوومەت پێرەوی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی پەسەند كردووە و بە هیچ شێوەیەك دەست بۆ مووچە و دەرماڵەكانی فەرمانبەران نابات.

ئیلخانی دەڵێ‌، حكوومەت لە ماوەی 90 رۆژ یاسای چاكسازی جێبەجێ‌ دەكات و ئەوكات داهاتێكی باش بۆ حكوومەتیش دەگەرێتەوە ودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستانیش لەئ ێستە باشتر دەبێت.

چەند مانگێك لەمەوبەر پەرلەمانی كوردستان یاسایی چاكسازی پەسەندكرد كەلەلایەن حكوومەتەوە پڕۆژەكە رەوانە كرابوو. ئێستە كە یاساكە دەچێتە واری جێبەجێ‌ كردن هەندێ كەس و لایەن بەرژەوەندییەكانیان دەكەوێتە مەترسیی و دەیانەوێ‌ كێشە بۆ جێبەجێكردنی دروست بكەن.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم


وشە - سه‌رخێڵ هاشم